دانەر ئەسڵان
بۆندزلیگا ده‌وه‌ستێت به مه‌به‌ستی به‌شداری كردنی یاریزانانی یانه‌كانی له مۆندیال دا به تایبه‌ت زۆرترین یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام پێش وه‌ستانی خوله‌كه بۆ زیاتر له دوو مانگ هه‌فته‌یه‌كی ئاگرین و پڕ یاری لوتكه به‌ڕێوه ده‌چێت كه تیایدا ئه‌مشه‌و دێربی گه‌وره و ئاگرینی ڕووڵ ئه‌نجام ده‌درێت له سه‌ر یاریگای بروسیا پارك كه تیایدا گلادباغ میوانداری له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ده‌كات له كاتێك دا ڕۆژی شه‌ممه لیڤه‌ركوزن و شتوتگارت یارییه‌كی ئاگرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن بریمه‌ن و لایبزیجیش ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و هۆفنهایم و ڤۆڵڤسبۆرگیش له یارییه‌كی تری ئاگرین ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و شاڵكه و بایرنیش یارییه‌كی تری به‌هێز ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه‌ش دا كه دوا یاری ده‌بێت پێش وه‌ستانی خوله‌كه هه‌ردوو یانه‌كانی یونیۆن به‌رلین و فرایبۆرگ كه تا دوو هه‌فته پێش ئێستا پێشه‌نگ و خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی بوون دوا شه‌ڕی بۆندزلیگا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌موو شتێك ده‌وه‌ستێت.
لیستی ته‌واوی یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه:
ئه‌مشه‌و هه‌ینی
گلادباغ – دۆرتمۆند سه‌عات 10:30 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی شه‌ممه
لیڤه‌ركوزن – شتوتگارت سه‌عات 5:30 ی عه‌سر
هێرتا – كۆڵن
بریمه‌ن – لایبزیج
هۆفنهایم – ڤۆڵڤسبۆرگ
ئۆگسبۆرگ – بۆخوم
شاڵكه – بایرن سه‌عات 8:30 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
ماینز – فرانكفۆڕت سه‌عات 5:30 ی عه‌سر
فرایبۆرگ – یونیۆن سه‌عات 7:30 ی شه‌و
ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌پێش هه‌فته‌ی 15:
1/ بایرن میونخ 31 خاڵ
2/ یونیۆن به‌رلین 27 خاڵ
3/ فرایبۆرگ 27 خاڵ
4/ فرانكفۆڕت 26 خاڵ
5/ لایبزیج 25 خاڵ
6/ دۆرتمۆند 25 خاڵ
7/ بریمه‌ن 21 خاڵ
8/ ڤۆڵڤسبۆرگ 20 خاڵ
9/ گلادباغ 19 خاڵ
10/ هۆفنهایم 18 خاڵ
11/ ماینز 18 خاڵ
12/ كۆڵن 17 خاڵ
13/ لیڤه‌ركوزن 15 خاڵ
14/ ئۆگسبۆرگ 15 خاڵ
15/ شتوتگارت 14 خاڵ
16/ هێرتا به‌رلین 11 خاڵ
17/ بۆخوم 10 خاڵ
18/ شاڵكه 9 خاڵ