هەرێم نیوز
شانەى راگەیاندنى ئەمنی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەو کوڕەى سێ رۆژ لەمەوبەر دایکی و دوخوشکی خۆی لە بەغدا کوشت، لە هەرێمى کوردستان لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.
رونیشیکردوەتەوە، تۆمەتبارەکە لە ناوچەى کازمییەى باکورى بەغدا تاوانەکەی ئەنجامداوە و ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستانەوە بەندکراوە.
سێ رۆژ پێش ئێستا لە ناوچەى کازمیەى باکورى بەغدا دایکێک و دو کچەکەی کوژران، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت بکوژەکە کوڕی خۆیان بوە.