هەرێم نیوز
دەسەڵاتدارانی ئێران ماوەیەکی زور لە ململانێی سەرانی فیفادا بون ڕێگریان دەکرد لەوەی ژنانی ئێران بچنە یاریگاکانەوە بۆ سەیرکردنی یارییەکان ،سەرانی فیفا هەڕەشەی دەرکردنی هەڵبژاردەی ئێرانیان بەنامەیەک گەیاندە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و فیدراسیۆنەکە پەیامەکەی فیفای بۆ بەرپرسانی حکومەتی ئێران ڕونکردەوەو تێگەیشتن ڕێکارەکان جدین و لە ژێرفشاردا و لەهەفتەی دووەمی یارییەکانی خولی ئێرانی ڕێگایان دا ئافرەتان ئاماەیی یارییەکان بن .
لەپاش شەهیدکردنی ژینا ئەمینی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دروستبونی ناڕەزایی لەو وڵاتە حکومەتی کۆماری ئیسلامی توند و تیژی دژی خۆپیشاندەران بەکارهێنا و گروپێک لە وەرزشکارانی ئێرانی نامەیەکیان ئاراستەی بەرپرسانی فیفا کردوداوایان کرد هەڵبژاردەی ئێران کە نوێنەری حکومەتی ئێرانە لە مۆندیالە دەربکرێت و سزابدرێت بەڵام لە ڕۆژی ۱۷ی مانگی ۹ فیدراسیۆنی فیفا لە وڵاتی فیلەندا کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا و بە تەنها وشەیەک باسی هەڵبژاردەی ئێران نەکرا.
فرۆشتنی درۆنی ئێرانی بە وڵاتی ڕوسیا و بەشداری ئێران لە جەنگی ئۆکرانیا جارێکی دیکە دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئێران کەوتە بەر باس ڕوپەڕی ڕۆژنامەکان،فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا و یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و یانەی شاختاری ئۆکرانی داواکاری فەرمیان خستەبەردەستی بەرپرسانی فیفا بۆ دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیال کە کەمتر لە سێ هەفتەی ماوە یارییەکان دەسپێ بکات و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەم هەوڵەدا سودمەندی یەکەم دەبێت بڕیارێک بدرێت بۆ دوورخستنەوەی ئێران ئەوا هەڵبژاردەی ئازۆری بەهۆی ئەنجامی پاڵاوتن و مێژوو ڕیزبەندی فیفا پاڵێوراو دەبێت تا بەشداری لە مۆندیال بکات.
ڕۆمانۆ مۆلینا ڕۆژنامەنوس و ڕەخنەگری فەرەنسی لەم بارەوە له تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک نوسیویەتی سەرەڕای هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئێران بەڵام ئەو هەوڵانە سەرناگرێت و بەرپرسانی فیفا کە بانگەشەی بێ لایەنی و دژایەتی دەستێوەردانی سیاسی دەکەن سەرجەمیان دووڕوون و هیچ بڕیارێک لەبارەی هەڵبژاردەی ئێرانەوە نادرێت و هەڵبژاردەکە بەشداری یارییەکانی مۆندیال دەکات.