هەرێم نیوز
وه‌زیری كۆچبه‌رانی کەنەدا رایگەیاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌میی هێزی كار له كه‌نه‌دا، هەوڵدەدەن تاوەکو ساڵی 2025، ساڵانە ژمارەی وەرگرتنی کۆچبەر بۆ 500 هەزار زیاد بکەن.
شۆن فریزەر، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " وڵاتەکەمان ئامانجەکانی وەرگرتنی کۆچبەر زیاتر دەکات، هیوادارین ژمارەیەکی پێوانەیی لە وەرگرتنی کۆچبەراندا بشكێنین لەپێناو چارەسەرکردنی کەمی هێزی کار لە نیشتمانەکەماندا، وڵاتەکەمان پێویستی بە دانیشتووانی زیاتر هەیە".
وتیشی، " هەوڵدەدەین تاوەکو ساڵی 2025، 500 هەزار کۆچبەر لە وڵاتەکەمان وەربگرین، ئەگەر بمانەوێ پێداویستییەکانی هێزی کارمان دابین بکەین پێویستمان بەوەیە رێژەیەکی زۆر کۆچبەر وەربگرین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، كه‌نه‌دا ڕووبه‌ڕووی زیاتر له كێشه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له خانه‌نشینیدایه زۆرینه‌ی هێزی كاری ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن و له هه‌ر حه‌وت كه‌سێك له كه‌نه‌دا ته‌مه‌نیان له نێوان 55 بۆ 64 ساڵدایه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دامه‌زراندن ده‌بنه‌وه كه تا ئێستا ڕویدابێت و له‌م دواییانه‌دا یه‌ك ملیۆن هه‌لیكار به به‌تاڵی تۆماركراون.
هەروەها له نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2021، یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كۆچبه‌ری نوێ له كه‌نه‌دا نیشته‌جێبون، هه‌روه‌ها كه‌نه‌دا هه‌وڵده‌دات جگه له كۆچی ئاسایی، به‌رنامه‌یه‌ك چالاك بكات بۆ زیادكردنی ژماره‌ی خێزانه‌كان.