هەرێم نیوز
ئاسایشی سلێمانی رایگهیاند، سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێری (درۆن) ئاگاداردهكاتهوه كه سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی ئامێرەکانیان.
ئەمڕۆ سێشەمە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له راگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه، "بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی مۆڵەت و ڕێکارەکانی بەکارهێنانی درۆن، ئاگاداری سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێری (درۆن) دەکات لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی ئامێرەکانیان و پێدانی ڕێنمایی لەسەر ڕێکارەکانی بەکارهێنانی".
ئەوەش هاتووە، "ئەوانەی درۆن بەبێ مۆڵەت بەکاردەهێنن ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە و دەست بەسەر ئامێرەکەیاندا دەگیرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوهی چهند ساڵێكه بهكارهێنانی ئامێری "درۆن" بۆ وێنهگرتن له ئاسمانهوه له ههرێمی كوردستان بهشێوهیهكی بهرچاو زیادی کردووە.