هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌مواری رێنمایی پێدانی مۆڵه‌تی جام ره‌شی ئۆتۆمبێل بڵاوكرده‌وه، کە به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێله‌كان له 300 هه‌زار دینار بۆ 800 هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ی 10ی 2022، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره 8ی ساڵی 2022ی بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنمایی ژماره 5ی ساڵی 2019ی تایبه‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی جام ره‌ش به ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان.
له رێنماییه‌كه‌دا، وێڕای دیاریكردنی رسوماتی ساڵانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێله‌كان كه له 300 هه‌زار دینار بۆ 800 هه‌زار دینار ده‌بێت به‌گوێره‌ی رێژه‌ی تاریكی جامی ئۆتۆمبێله‌كان، هه‌روه‌ها بڕی 30 هه‌زار دیناریش دانراوه بۆ ده‌ركردنی باجی رێگه‌پێدانی ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل.
هه‌روه‌ها 500 هه‌زار دینار دیاریكراوه بۆ سزادانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت یان به‌پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێنماییه‌كه جامه‌كانیان ره‌شكردووه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی رێژه‌ی تاریكی جامه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای دروستكه‌ره‌وه تا رێژه‌ی 30% بێت، به‌و مه‌رجه‌ی به له‌زگه جام ره‌شنه‌كرابێت، ئه‌وا هیچ رسوماتێكی لێوه‌رناگیرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
هەروەها ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تاریكی جامی ئۆتۆمبێل له نێوان 30% بۆ 50% بێت، ئه‌وا پێویسته رسوماتی رێژه‌ی 50% بدات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تاریكی له 50% بۆ 80% بێت، ئه‌وا ده‌بێت رسوماتی رێژه‌ی 80% بدات، ئه‌گه‌ر له‌و رێژه‌یه‌ش زیاتربوو، ئه‌وا رسوماتی رێژه‌ی 80% و 200 هه‌زار دیناری دیكه ده‌دات.