دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 24/10/2022

نەخۆشخانەی هیوا نوێترین ئاماری توشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

تەنها دوێنێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ شاری سلێمانی، 41 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ تۆماركراون.

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ رێی په‌یجه‌كه‌یه‌وه‌ ئاماری ته‌نیا دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022) بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی ئاماره‌كه‌:

41 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە و کۆدی بۆ کراوە
950 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە 
4300  پشکنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی  بۆ نەخۆش ئەنجامدراوە
138 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە
192  نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و  سۆناریان بۆکراوە
110 نەخۆش  لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵ بوونه‌
260 نەخۆش لە قاوشە جۆراو جۆرەکانی نەخۆشخانە داخڵکراون



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP