هەرێم نیوز
فراكسیۆنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، راگهیهندراوێكی لهبارهی دانیشتنهكهی سبهی پهرلهمانی عێراق، بۆ دیاریكردنی سهرۆككۆمار بڵاوكردهوه، تێیدا جهخت له راگهیهندراوهكهی گوتهبێژی فهرمی یهكێتی دهكاتهوه.
دهقی راگهیهندراوهكهوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق:
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لە راگەیەنراوەکەی گوتەبێژی فهرمی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکاتەوە و بۆ رای گشتیی و هەموو فراکسیۆن و پەرلەمانتارە بەڕێز و نیشتمانپەروەرەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختدەکەینەوە، کاندیدی فهرمی یەکێتیی بەڕێز دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵەحە.
بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری عێراق و شکۆی دەوڵەتی عێراق، داوا دەکەین پشتیوانی بکەن.
گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
دەقی راگەیەنراوێکی وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی کاندیدی فەرمی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار:
روونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی
بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە کە کاندیدی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆپۆستی سەرۆک کۆمار بەڕێز د. بەرھەم ساڵح -ە.
دەمانەوێت لە رێی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە خزمەتی ھەموولایەک بکەین و پارێزەری دەستوور و مافە نەتەوەییەکان بین.
د. سۆران جەمال تاهیر
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان