هەرێم نیوز
شهڕى سوننهكان تادێت قوڵترو فراوانتر دهبێت، حهلبوسى هۆشداریدهدات و دهڵێت، "لهناو سوننهشدا، نهیارهكانم لەڕیزی دواوەى ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، بهگوێرهى قەبارەی خۆیشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن"، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم-ى سوننهكانیش هێرشێكى توند دهكاتهسهر حهلبوسىو ڕایدهگهیهنێت، "ئێوە بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن، ئاگاداربه ئەوەی ماڵی لەشوشە بێت، نابێت بەرد لەماڵی خەڵک بگرێت".
لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە پارێزگای ئەنبار، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، پەیامێکی "سەرزەنشتکردن"ی ئاڕاستەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان کردو رایگەیاند؛ دەستبەرداری وەزارەتی پەروەردە بوون چونکە هەژارە, بەدوای وەزارەتە ملیارییەکاندا دەگەڕێن.
سامەڕایی بە ئاماژەکردن بە حەلبووسی، گوتی: "پەیامی من بۆ سیاسییەکە کە زۆر بایەخ بە وەزارەتی پەروەردە دەدات، خۆزگە گرنگیمان بە پرسی بێسەروشوێنەکان لە سەقڵاویە و ناوچەکانی دیکە بدایە، کێبڕکێکەمان لەسەر ئەوە بووایە کێ زیاتر خزمەتی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، نەک کێ ئەوی دیکە دەخات."
سامەڕایی ڕەخنەی تووندی لە وەزارەتەکانی حزبی "تەقەدووم" گرت و وتی: " ئێمە وەزیرێکمان نەهێنا قوتابخانەکان بە وێرانی بەجێبهێڵێت، وەزیرێکمان نەهێناوە دزە بە پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بکات و بەهۆیەوە ببینە گاڵتەجاڕی وڵاتان. وەزارەتەکانتان گەندەڵییەکی زۆریان تێدایە و ئێوە بێ هۆکار دەستبەرداری وەزارەتی پەروەردە نەبوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە ڕووی تەرخانکردنی بودجەوە هەژارە و ملیارەکانی تێدا نییە."
ئەمەش لە کاتێکدایە، حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم لهبانگهشهیهكى لایهنگرانیدا ڕایگەیاند، "خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان كاندید دهكهم، واته یان دهبمه سەرۆکی داهاتوی كۆمارى عێراق یان سهرۆكى پهرلهمان، ئینجا پهیامێكم ههیه بۆ نهیارهكانم لهناو سوننه، ئێوه لەڕیزی دواوەی ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، چونكه ئهوان دەنگیان کەمدەبێتەوەو بهگوێرهى قەبارەی خۆیشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن".
لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە پارێزگای ئەنبار، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، پەیامێکی "سەرزەنشتکردن"ی ئاڕاستەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان کرد.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیاروایه 11ى ئهم مانگه بەڕێوەبچێت، تێیدا 21 ملیۆنو 404 هەزارو 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لەحەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.