دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/10/2022

ئەژی ئەمین: ئەوانەی دەستیان لە تیرۆرکردنی "هاوکار جاف"دا هەبووە بە سزای خۆیان دەگەیەنین

هەرێم نیوز

ئەژی ئەمین بۆ خانەوادەی "هاوکار جاف" ئەفسەری دەزگای زانیاری رایگەیاند، "ئەوانەی دەستیان هەبووە لەم کردەوە تیرۆرستیەدا بە سزای خۆیانی دەگەیەنین".

ئەمڕۆ 9ی 10ی 2022، ئەژی ئەمین، سەرۆكی پێشوی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری  سەردانی خانەوادەی "هاوکار جاف" ئەفسەری دەزگای زانیاری کردوە وپێیانی راگەیاندووە، "ئەوانەی دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنی "هاوکار جاف"دا بە سزای خۆیانی بگەیەنێت و بە هیچ شێوەیه‌ک لەخوێنی هاوکار خۆشنابێت".

هەروەها پێشتریش، ئەژی ئەمین لە پەیامێکدا ئاماژەی بە رووداوی تیرۆرکردنەکەی هاوکار جاف کرد و رایگەیاند ، "ئەوەى دوێنێ رویدا، لە پەلاماردانى ژن و منداڵ و سەربازە ونەکانى ڕوبەڕوبونەوەى تیرۆر و پاراستنى ئەمنیەتى هەرێمى کوردستان دەیسەلمێنێت کە بەکرێگیراو و جاشەكان داماڵراون لەهەمو پابەندبونێکى ئەخلاقیى و ئینسانی."

وتیشی، "ئەو بارودۆخەی کە بەهۆی چەند هەرزەیەکی مافیائاساوە بەتایبەت لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوەو کاریگەری خراپی لەسەر کۆی بارودۆخی ناوچەکە داناوەو بوەتە مەترسی بۆ سەر ئەزمون و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چیتر مایەی قبوڵکردن نییەو دەبێت بۆ ڕاگرتنی هەمومان ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرشانمان قبوڵ بکەین."

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی 7ی10ی 2022، کاتژمێر 12:20ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کوژرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP