دواین هەواڵ

کوردستان‌

 06/10/2022

لە شەڕەکەی ناحیەی هەریر دایک و کوڕێک کوژراون

هەرێم نیوز

بەهۆی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە ناحیەی هەریر کوڕ و دایکێک کوژران و ھێزە ئەمنییەکانیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەن.

محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە رایگەیاند، سەعات دووی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر ئاسەواری گولە بەجەستەیەوە هەبوو.

وتیشی، ژنێکیش بە سەختی بریندار بوون دوای رەوانە کردنی بۆ پزشکی دادی ھەولێر ئەویش گیانی لە دەستداوە.

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە راشیگەیاند، ئەو دوو کەسەی کوژراون کور و دایکن و دانیشتووی ناحیەی ھەریرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP