دواین هەواڵ

جیهان‌

 30/09/2022

جۆ بایدن: لكاندنی چەند هەرێمێكی ئۆكرانیا بەروسیاوە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە

هەرێم نیوز 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، لكاندنی چەند هەرێمێكی ئۆكرانیا بەروسیاوە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە ئەمەریكاش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا بۆگەرانەوەی ئەو خاكە داگیركراوانە.

ئەمرۆ هەینی،  ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، لە مەراسیمێكدا واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی زابۆریژه‌، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن بۆ سه‌ر رووسیای ئیتیحادی كردو ئەو چوار ناوچەیەی ، خستە سەر روسیا. 

لەكاردانەوەی ئەو بریارەش جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، ئه‌وه‌ی ئەمرۆ سەرۆكی روسیا ئه‌نجامیدا فێڵكردن و پێشێڵكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا راشیگەیاندوە، مۆسكۆ به‌و كرده‌وه‌یه‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی "خستووته‌ ژێر پێیه‌وه‌ و ئەمریكاش  به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی كه‌ داگیركراوه‌.

ئێوارەی ئەمرۆش 27 وڵاتی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیایان به‌ رووسیاوە رەتكردەوە و رایانگەیاند، ئه‌و بڕیاره‌ی كرملن  تێكدانی ئاسایشی ئەورووپا و جیهانە .

وڵاتانی ئه‌وروپا ئەوەشیان راگەیاندوە، ئۆكرانیا مافی یاسایی خۆیه‌تی به‌رده‌وام بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ داگیركراوه‌.

رۆژی 23 تاوەکو 27ی مانگ،ریفراندۆم لەو چوار پارێزگایەی ئۆکراینا بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ئەنجوومەنی سەرپەرشتی ریفراندۆمەكە، 94.3%ی بەشداربووانی راپرسییەكە ئەو چوار پارێزگایە دەنگیان بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە ئۆکراینا و چوونە سەر رووسیادا. 

لە پارێزگای دۆنێتسک رێژەی بەشداریکردن 97.51% بوو و دەنگی بەڵێ-ش 99.23% بوو. لە پارێزگای لوهانسک رێژەی بەشداری 92.6% بوو و 98.42% بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ-دا. لە پارێزگای خێرسۆن رێژەی بەشداریکردن 76.86% بوو و 87.05% دەنگیان بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە ئۆکراینادا. لە پارێزگای زاپۆریژیا رێژەی بەشداری 85.4% بوو و لەو رێژەیەش 93.11% دەنگیان بە چوونە سەر رووسیادا. 

ئەمرۆش هەینی،  ڤلادیمێر پوتن  سەرۆکی ڕوسیا، لە مەراسیمێكدا واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی زابۆریژه‌، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن بۆ سه‌ر رووسیای ئیتیحادی كردو ئەو چوار ناوچەیەی ، خستە سەر روسیا. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP