دواین هەواڵ

جیهان‌

 30/09/2022

یه‌كێتی ئه‌وروپا: لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیايان به‌ رووسیاوە تێكدانی ئاسایشی جیهانە

هەرێم نیوز  

بڕیاری لكاندنی چه‌ند هه‌رێمێكی ئۆكرانیا بەرووسیاوە كاردنەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و لەنویترین كاردنەوەشدا یەكێتی ئەورووپا رایگەیاند، هەرگیز دان بەو ریفراندۆمەدا نانێین.

27 وڵاتی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیايان به‌ رووسیاوە رەتكردەوە و رایانگەیاند، ئه‌و بڕیاره‌ی كرملن  تێكدانی ئاسایشی ئەورووپا و جیهانە .

وڵاتانی ئه‌وروپا دەشڵێن:" ئۆكرانیا مافی یاسایی خۆیه‌تی به‌رده‌وام بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ داگیركراوه‌."

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمرۆ هەینی،  ڤلادیمێر پوتن  سەرۆکی ڕوسیا، لە مەراسیمێكدا واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی زابۆریژه‌، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن بۆ سه‌ر رووسیای ئیتیحادی كردو ئەو چوار ناوچەیەی ، خستە سەر روسیا. 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP