دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 24/09/2022

جۆرەکانی هەڵوەرینی قژ و چارەسەرەکانی

قژ یەکێکە لەو بەشە گرنگەی مرۆڤ کە زۆر دیار و بەرچاوە، تەنانەت زۆربەی کەس زیاد لە پێویست گرنگی پێدەدەن و بە جۆرەها شێوە دەیڕازێننەوە.
بەڵام هەڵوەرینی قژ بە چەندین هۆکار وا لە کەسەکان دەکات کە زوو هەوڵی چارەسەری بدەن و بە جوانی و پڕی بیهێڵنەوە.
بۆیە جۆرەکانی قژ وەرین بە گشتی ئەم جۆرانەن کە زۆر باون:
-دەردەڕێوی یان سەر رووتانەوە/ هۆکارەکەی زیاتر بۆماوەییە و لە کوڕان و کچاندا روودەدات دوای تەمەنی هەرزەکاری و قژ لە بەشی پێشەوە بۆ ناوەڕاست هەڵدەوەرێت و تەنک دەبێتەوە.
-دەردەڕێوی بەش بەش/ جۆرێکی تر لە جۆرەکانی هەڵوەرینی قژ و بەش بەشی قژ مووری پێوە نامێنێت و سەر پەڵە پەڵە دەبێت، هەندێک جاریش وا دەکات کە قژەکە بە تەواوەتی دەوەرێت و تەنانەت برۆش تەنک دەبێتەوە.
-چڵکنی و پیسی سەر/ پێستی سەر کاتێک کونیلەکانی دەگیرێت ئەوکاتە رەگی مووەکان توشی زیان دەبن، ئەمەش وا دەکات مووەکان لاواز ببن و بێهێز ببن و تەنانەت لە زۆری پیسی سەریشدا خۆیان بۆ رانەگیرێت و هەڵوەرن.

چارەسەرەکان چین؟
بەر لە وەرگرتنی هەر چارەسەرێک بۆ هەڵوەرینی قژ، پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بە بواری پێست بکات، بۆ ئەوەی جۆری هەڵوەرینەکەی بۆ دەستنیشان بکات، پاشان لەسەر ئەو بنەمایە چارەسەری پێویستی پێبدات، کە گرنگترینییان ئەمانەن:
-پاکڕاگرتنی قژ و گرنگیدان بە پێستی سەر یەکێکە لەو چارەسەرە گشتییانەی کە هەمووان دەتوانن پەیڕەوی بکەن بێ جیاوازی.
-بەکارهێنانی پلازما بۆ بەهێزکردنەوەی رەگی مووەکان و بەهێزهێشتنەوەیان و زیندووکردنەوەی رەگە مردووەکان و پڕکردنەوەی قژ.
هەر بۆ زانیاری، ئەو پلازمایەی ئێمە بەکاریدەهێنین جۆرەکەی باشترینە و خەپلەی خۆێنەکەی زۆر خەست و بەرزە و سودەکانی دوو بەرامبەر و سێ بەرامبەری ئەوانی ترە.
-بەکارهێنانی شامپۆ و سابوونی تایبەت بە پێی جۆری هەڵوەرینەکە کە دەبێت پزیشکی پسپۆڕ بۆ چارەخوازەکەی بنوسێت.

د.گەشین کەمال



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP