هەرێم نیوز
لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، کاروانی سێیەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ نەشتەرگەریی چاندنی مووخی ئێسک ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی سێیەم کە بریتییە لە 48 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەریی چاندنی مووخی ئێسک، دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجییەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بودجەی پێویستی دابین کرا و بۆ ناردنی 140 تووشبووی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی مووخی ئێسک دوای چوونە واری جێبەجێکردن و ناردنیان بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI بە بودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر.
وەزیری تەندروستی، پەیامی پەرۆشی و پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و سوپاس و دەستخۆشیی کرد بۆ ئەم پڕۆژە مرۆڤدۆستییەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان.
ئێستا 120هاووڵاتی لە نەخۆشخانەکانن و لە ڕۆژانی داهاتووش کاروانی چوارەم 60 نەخۆش و هاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن بۆ هەمان مەبەست.