هەرێم نیوز
پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، له‌ناو گازینۆیەكی قه‌زای زاخۆ لەئەنجامی دروستبونی شەرێك گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵان كوژراوه و تۆمه‌تباری رووداوەكەش ده‌ستگیركراوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، ئەمشەو 23- 9- 2022 له‌ناو یه‌كێك له گازینۆکانی قەزای زاخۆ شەڕ لە نێوان دوو وکەس دروست دەبێت و لەئەنجامدا گەنجێكی تەمەن31 ساڵ به‌چه‌كی جۆری بە دەمانچە دەكوژرێت.
راشیگەیاندوە، كوژراوەكە ناوی (و، ج، ع) تەمەنی 31 ساڵە لەلایەن کەسێکی دیکە بەناوی (ا. ع . ع) كوژراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزه‌كانی پۆلیس راستەو خۆ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و توانیویانه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا بگرن كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.