دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/09/2022

کوێستان محەمەد: بەزوترین کات دەست دەکەینەوە بە پێدانی قەرز بە گەنجان

هەرێم نیوز 

وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگەیاند، لیژنەیەك پێکهێندراوە بۆ تاوتوێ کردنی بابەتی قەرزی بچوک بۆ ئەوەی دەست بکەین بە پێدانی قەرز بە گەنجان بۆ پڕۆژەی بچوك.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندوە، لیژنەیەك پێکهێندراوە بۆ تاوتوێ کردنی بابەتی قەرزی بچوک بۆ ئەوەی دەست بکەین بە پێدانی قەرز بە گەنجان بۆ پڕۆژەی بچوك.

دەشڵێت:" لە سەرەتای ئەم کابینەوە ڕاپۆرتێکی پڕ زانیاری و ئامارمان دا بەئەنجومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچوک، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا و سەرهەڵدانەوەی قەیرانی دارایی نەتوانرا ڕەزامەندی بدرێت."

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەسەر هەمان راپۆرت  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان  لەئێستادا  لیژنەیەکی پێکهێناوە  بۆ تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە تا بەزووترین کات دەست بکەینەوە بەپێدانی قەرز بەگەنجان بۆ پڕۆژەی بچوک.

كوێستان محەمەد، ئەوەشی بەپێگەكە وتوە،  لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا یاداشتی لەیەك تێگەیشتنیان واژۆکردوە لەسەر پەرەپێدان بەخوێندنی پیشەیی تا سوود لەسەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەییەکانمان وەربگرن و توانیویانە پێنج هەزارو 166 هەلی کار بڕەخسێنین.

ئاشكراشی دەكات، كەله‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ 24 هه‌زارو 227 كرێكار كراوه.

رەنیشی دەكاتەوە، لەم کابینەیە گرنگی تایبەتمان بەخولەکانی ڕاهێنانی پیشەیی داوە، دوو سەنتەری تازەمان کردۆتەوە لەهەڵەبجەو ڕاپەڕین، 390 خولمان کردوەتەوە، پێنج هەزار و 697 گەنج بەشدار بوون و بڕوانامەیان وەرگرتوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP