هەرێم نیوز
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی قڕكه‌ر بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان هۆشداریده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "چاودێری ئه‌و كارگانه ده‌كه‌ن كه ده‌رمانی كیمیای و كشتوكاڵی به‌رهه‌مده‌هێنن، چونكه هه‌ندێك مادده‌ی قڕكه‌ر هه‌ن نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاربهێندرێن".
نه‌به‌رد قابیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌لیژنه‌كه‌یاندا نوێنه‌ری كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ئاسایش و كوالێتی كۆنتڕۆڵ هه‌یه، چاودێری كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مادده كیمییای و كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌ن، هاوكات له‌ڕوی كوالێتی و نرخه‌وه به‌رده‌وام له نوسینگه كشتوكاڵیه‌كان چاودێری ده‌رمانه كشتوكاڵی و مادده قڕكه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌و مادده قڕكه‌رانه به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێك ببینرێن ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".
وتیشی، "سه‌ردانی هه‌مو خانوه پلاستیكییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین ده‌بێت له كوالێتی و جۆری ده‌رمانه به‌كارهاتوه‌كان دڵنیابینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانمان به ستانداردی زانستی بێت و زیانی ته‌ندروستی به هاوڵاتیان نه‌گات".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له لیژنه هاوبه‌شه‌كان داواشی له هاوڵاتیان كرد له‌هه‌ر نوسینگه‌یه‌ك یان خانوی پلاستیكییه‌ك تێبینییان له‌سه‌ر هه‌ر ده‌رمانێك هه‌بو به‌تایبه‌ت ماوه‌ی به‌سه‌رچونیان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.