هەرێم نیوز
موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكدا داوای یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی كرد و راشیگه‌یاند، "داوا له موسڵمانانی جیهان ده‌كه‌م سه‌ره‌تا پابه‌ندبن به پێغه‌مبه‌ری خوداوه، دوه‌م پابه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بن، سێیه‌میش به ڕێگای هاوه‌ڵه‌كانیدا بڕۆن و پشت به‌و كه‌سانه نه‌به‌ستن كه له‌ڕێگای ڕاست لایان داوه.
موقته‌دا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدر له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "میلله‌تی ئیسلام میلله‌تی محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵایه، گیانی من فیدیه‌ی هه‌یه به‌بێ گوێدانه بیروباوه‌ڕی، پابه‌ندین به ئیسلامه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له چوارچێوه و ڕێسا گشتییه‌كانی ئیسلامدا بێت".
راشیگه‌یاندوه، "ده‌مه‌وێت ئاماژه به هه‌ندێك له‌و پێشێلكاری و كه‌موكوڕیانه بكه‌م كه هه‌ندێك له موسڵمانان خۆیان له پێغه‌مبه‌ری خودا دورخستوه‌ته‌وه، به‌شێكیان شوێنكه‌وته‌ی مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌رین و شانازی به‌شوێنكه‌وتن و بیروباوه‌ڕیانه‌وه ده‌كه‌ن، ملیۆنان ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ سه‌ردانی ئیمام حسێن بۆ نمونه له رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌م و 20ی مانگی سه‌فه‌ر وه‌ك ڕۆژێكی باش بۆ دیاریان كردوه، به‌ڵام كاتێكدا رۆژی 28ی مانگی سه‌فه‌ر هات هه‌موان خه‌مساردن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ ئه‌وانی دیكه بێت".
دەشڵێت، "هه‌ندێك سه‌ر به (مه‌زهه‌بی سوننه) و توڕه‌تر ده‌بن له ڕه‌خنه‌گرتن كه ئاڕاسته‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كرێت و وه‌ڵامیان له ئاستی پێویستدا نییه له‌كاتی سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵان پیرۆزتر بن له پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ك چۆن ئیمامه‌كانی ئه‌هلی به‌یت پیرۆزترن له پێغه‌مبه‌ر؟ نه‌خێر و هه‌زاران جار نه‌خێر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی پیرۆز له‌نێو مرۆڤه‌كاندا بریتییه له (پێغه‌مبه‌ری خودا)، پیرۆزكردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌نها له‌لای ئه‌وه‌وه‌یه، دوعا و سڵاوی خودای له‌سه‌ر بێت، چونكه وه‌ك مانگ وان ڕوناكی خۆیان ڕاده‌كێشن له خۆره‌وه، خۆری په‌یامی ڕه‌سه‌نی محه‌مه‌ده".
موقته‌دا سه‌در ده‌شڵێت، "داوا له موسڵمانانی جیهان ده‌كه‌م سه‌ره‌تا پابه‌ندبن به پێغه‌مبه‌ری خوداوه، دوه‌م پابه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بن، سێیه‌میش به ڕێگای هاوه‌ڵه‌كانیدا بڕۆن و پشت به‌و كه‌سانه نه‌به‌ستن كه له‌ڕێگای ڕاست لایان داوه و سته‌میان كردوه له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، "نزیك ده‌بینه‌وه له یادی كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، بۆیه ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك زیندوی بكه‌ینه‌وه كه شیاوی پێگه و گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ر بێت، به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خۆی و خێزانه‌كه‌ی و هاوه‌ڵه باشه‌كانی بێت، چونكه ئه‌مه ڕازیكردنی خودای باڵاده‌سته و هێزی ئیسلام و موسڵمانانه، له‌م بابه‌ته‌شدا پێویسته هیچ كه‌موكوڕیه‌ك نه‌كرێت و رێبازی چاكسازیخواز و مرۆیی ئه‌و په‌یڕه‌و بكه‌ن و له گه‌نده‌ڵی و توندڕه‌وی و داڕمان دور بكه‌ونه‌وه".