دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/09/2022

کاردۆ محەمەد: راستە گۆڕان به‌شداره‌ له‌حكومه‌ت به‌ڵام به‌شێك نیه‌ له‌قه‌یرانه‌كان

هەرێم نیوز

رێكخه‌ری ژوری په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، گۆڕان به‌شداره‌ له‌حكومه‌ت به‌ڵام به‌شێك نیه‌ له‌قه‌یرانه‌كان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی تیمی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پشكی بزوتنه‌وه‌كه‌، كاردۆ محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌ ستراتیجێكی نوێوه‌ به‌ گوتارێكی نوێ وه‌ڵامگۆی ئه‌و كێشه‌ و گرفته‌ و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ بداته‌وه‌".

دەشڵێت، "ئامانجمان په‌نجه‌دانان و ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كانه‌، ئه‌م وڵاته‌ به‌ ئاڕاسته‌ی به‌ دامه‌زراویكردن بڕوات و گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و راستییه‌ به‌ خه‌ڵك بگه‌یه‌نین كه‌ گۆڕان به‌شێك نییه‌ له‌ قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاسته‌نگ هه‌یه‌ و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕاستییه‌كان به‌ خه‌ڵك بگه‌یه‌نین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP