هەرێم نیوز
ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌تسئاپ كار له‌سه‌ر زیاددكردنی خزمەتگوزارییەکانی
دەکات بۆ بەکارهێنەرانی و لەئێستاشدا لەهەوڵی زیادکردنی ئه‌نجامدانی راپرسی
"پۆل" دایە.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "WABetaInfo"، ئه‌پڵیكه‌یشنی وه‌تسئاپ كه سه‌ر به كۆمپانیای
(مێتا) یه كار له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی
پارێزگاریكردن له ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كه له ئێستادا له پێشبڕكێیه‌كی
تووندایه له‌گه‌ڵ ئه‌پڵیكه‌یشنی تێلێگرام.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له ئێستادا وه‌تسئاپ هه‌وڵ ده‌دات
تایبه‌تمه‌ندی "ئه‌نجامدانی راپرسی" بۆ گرووپ چاته‌كان زیادبكات. تایبه‌تمه‌ندییه‌كه
زیاتر له سوودی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌دا ده‌بێت كه بۆ مه‌رامی بازرگانی
"بزنیس" ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به‌كارده‌هێنن.
ئاماژبه به‌وه‌ش دراوه، ئه‌ندامانی نێو گرووپ چاته‌كان
ته‌نها ده‌توانن رای خۆیان ده‌رببڕن له‌رێگه‌ی راپرسییه‌كه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه
راپرسییه‌كه‌ش ئه‌نجام ده‌دات ده‌توانێت تا 12 بژارده بۆ ئه‌ندامانی گرووپ به‌رده‌ست
بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌یه‌وه بتوانن وه‌ڵامی پرسیار، داوا و پێشنیاره‌كان بده‌نه‌وه.
تا ئێستا كۆمپانیای مێتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زیادكردنی
خزمەتگوزارییەكه‌ی رانه‌گه‌یاندووه و، له كاتی ئێستادا له‌ژێر تێستكردندایه،
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا كۆمپانیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی
زیادكردنی خزمەتگوزارییه‌كه بۆ واتس‌ئاپ رابگه‌یه‌نێت.