دواین هەواڵ

کلتور‌

 12/09/2022

دەرهێنەرێکى کورد بە فیلمێکى بەڵگەیى خەڵاتى یەکەم لە وڵاتى ئەڵمانیا دەباتەوە

هەرێم نیوز

فیلمی بەڵگەیی ( کورد لە میسر لە سەردەمانێکەوە ) لە دەرهێنانی ( ژێ کامل ) رۆژی 2022/9/11 لە فیستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتی کۆبانی لە خولی سێیەم لە وڵاتی ئەڵمانیا بووە خاوەنی باشترین فیلمی دیۆکۆمێنتەری.

ئەم فیلمە باسکردنە لە مێژوی کۆچی کورد بۆ وڵاتی میسر لەپێش هەزاران ساڵەوە جا ئەگەر بەخواستی خۆی بوبێت یان زۆرە ملێ لە سەردەمی فیرعەونەکانەوە تاوەکو سەڵاحەدینی ئە کە رۆڵی گرنگیان هەبووە لە پێشخستنی وڵاتی میسر لە رووی سیاسی و فیکری و ئەدەبی و رۆشنبیری و سینەماوە، گەڕان بەو ناوچانەی کە تاوەکو ئێستاش کورد لێی نیشتەجێیە لە سەردەمانێکی زوەوە.

ژێ کامل، لە ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی لەدایکبوە. بڕوانامەی دۆکیۆمێنتاری لە ڕێکخراوی فەرەنسی “ALTERDOC” وەرگرتووە. هەروەها بڕوانامەی ( فن تصوير الافلام الوثائقية ) لە کۆمپانیای کامێرای "Nikon" لە وڵاتی میسر بەدەستهێناوە. زیاتر لە 22 ساڵە لەبواری سینەماو راگەیاندن کاردەکات و خاوەنی 11 فیلمی دیکۆمێنتاریە.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP