هەرێم نیوز
مهسرور بارزانی لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 50ـەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،" نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردودمان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە."
مهسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، هەروەها لە ساڵی 1982، ڕژێمی بەعس "خۆپێشاندانێکی شارەکەی گولـلهباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆرددومانەکە ئەنجامدرا بوو".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوهش دهكات، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی "هەمیشە لە یادمانن".
50 ساڵ لەمەوبەر چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس قەڵادزێیان بۆردوومان کرد. 134 هاونیشتمانی شەهید و 150ی دیکەش بریندار بوون، هەروەها نزیکەی 200 خانووش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە رووخان. بەشێک لەوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لە ترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ.