هەرێم نیوز
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له 10 رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، بارسته هه‌وایه‌كی سارد ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، جگه له‌و بارسته ھه‌وا سارده‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه پێشبینیده‌كرێت ناوچه‌كانمان بگرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت كه له‌ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له ئاستی چله‌كان دێته خواره‌وه، ئه‌گه‌ریشی ھه‌یه 10 رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه بارسته ھه‌وایه‌كی ساردی دیكه له ناوچه جه‌مسه‌ریه‌كانه‌وه كاریگه‌ری بكاته‌وه سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كانمان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، "ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ی ناوچه جه‌مسه‌ریه‌كان ده‌بێته هۆی قۆناغێكی باشتر له‌نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له ته‌واوی ناوچه‌ی وڵاتانی توركیا و عێراق و سوریا".
ئه‌وه‌شی خستوەتەڕوو، "مانگی ئاینده به‌پێی چاودێریه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ناوه‌ڕاستی مانگه‌كه تێكرای پله‌كانی گه‌رما له ئاستێكی ئاسایدا ده‌مێننه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ھه‌وای سارد بۆ ناوچه‌كانمان".