دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/09/2022

د. سامان بەرزنجی: نرخی دەرمان لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان یەکدەخرێنەوە

هەرێم نیوز  

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاکسازیکردن لە جۆری ستیکەری دەرمان، لە سیستەمی  کاغەزییەوە بۆ سیستەمی بە یەکبەستنەوەی دەرمانخانەکان بە سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە، بۆ چاودێریکردنی کۆدەکان گرنگتر چاکسازیکردن بوو .

ئەمڕۆ شەممە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە لوتکەی دەرمانسازیی عێراق - هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، لەوتارێكدا رایگەیاند، گرنگتر چاکسازیکردن بوو لە جۆری ستیکەری دەرمان، کە گۆڕانکاری بوو لەو سیستەمە لە کاغەزییەوە بۆ سیستەمی بە یەکبەستنەوەی دەرمانخانەکان بە سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە، بۆ چاودێریکردنی کۆدەکان، لە داهاتوودا هەموو هاووڵاتییەک دەتوانێت پێش کڕینی دەرمان هەموو دۆسیەکەی ببینێت و بخوێنێتەوە، کە ئەو سیستمەمە دژە ساختە دەبێت و ئەستەمە جارێکی دیکە بتوانرێت ساختە لە ستیکەری دەرمانەوە بکرێت، هەروەها دەرمان لە رووی کوالیتی و نرخەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

وتیشی، لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک چاکسازی چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەک پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی کۆمپانیاکان، کۆگاکردن و جوڵەی دەرمان لە هێنان و بردن، فراوانکردنی پشکنینەکان و زوو بە بازاڕکردنی ئەو  دەرامانانەی بۆ پشکنین دێت بۆ ئەوەی دوا نەکەوێت.

وەزیی تەندروستی هەرێم  راشیگەیاند، دەمانەوێت هانی کۆمپانیاکان بدەین کە دەرمان دێننە هەرێمی کوردستان بە رێگەی کوالیتی کۆنترۆڵی بێت
گوتیشی: "لە هەموو ئەمانە 

لەبارەی نرخی دەرمان وەزیری تەندروستی وتی، پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان کراوە، لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان نرخەکان یەکدەخرێنەوە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP