هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له مارشال سامى سامپسۆن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئەفریقا و شاندێكى ياوه‌رى كرد، لە دیدارەکەدا پرسى مەترسییەکانى تیرۆر و دۆخى سیاسى عێراق تاوتوێکراوە.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتی هەرێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارشال سامى سامپسۆن راوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران.
ئەوەشخراوەتەڕو، لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ريتانيا دووپاتكرده‌وه، كه له شه‌ڕى دژى داعشدا هاوكارى و پشتگيرى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له پێويستيى به‌رده‌واميى هاوكاريى به‌ريتانيا و دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
ئاماژەبەوەشکراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێويستيى گه‌يشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان به لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه بوو، كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.