هەرێم نیوز
چوار موشەک لە سنوری گوندی تاراوای سنوری ناحیەی خەلیفان کەوتنەخوارەوە و تا ئێستا زیانەکان نەزاندراون.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا چوار مووشەک ئاراستەی دەوروبەری گوندی تاراوە لە سنووری خەلیفان کراون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە لەکوێوە ئاراستەکراون.
شایەتحاڵێک لە گوندەکە ئاماژەی بەوە کرد، موشەکەکان دەنگێکی زۆریان هەبوو و خەڵکەکە هەستیان بە ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. دەشڵێت، "شوێنی کەوتنەخوارەوەکە زۆر نزیکبووە لەنێوەڕاستی گوندەکە."