محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ 28/8/2022 به ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به به‌شداری چه‌ندان مامۆستا و پسپۆڕی زانستی به‌رپرسانی حزبی و حكومی یەکەمین پانێڵى کۆنفرانسى زانستى "بۆلۆنیا پرۆسێس" له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سه‌باره‌ت به كۆنفرانسه‌كه ڕایگه‌یاند" بۆلۆنیا پرۆسێس سیسته‌مێكی خوێندنه و جگه یه‌كێتی ئه‌وروپا، 49 وڵاتی تری ئه‌وروپی و توركیا و كازاخسان ئه‌م سیسته‌می خوێندنه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت:" ئه‌م سیسته‌مه بۆ هه‌رێمی كوردستانیش زۆر گرنگه، و به‌هۆی ئه‌م سیسته‌مه‌وه خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته نێو مه‌حفه‌لی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
ڕوونی ده‌كاته‌وه، بۆلۆنیا پرۆسێس ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خۆیه‌وه، چونكه كۆمه‌ڵێك پیشه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه كه پێویستی به‌وه‌یه ده‌ستی كاری خۆمان و سكیلی خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ساڵانێكه له‌ناو زانكۆكان و ئه‌كادیمیاكانی خۆمان ده‌خوێنن، بتوانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌وه هه‌ڵی كاریان ده‌ست بكه‌وێ.