دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/08/2022

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

سبەی یەکشەمە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە، رەنگە بڕیار لەسەر هەڵوەشانەوەی سیستیمی هاوسەرۆکایەتی بدرێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیاند، سبەینێ یەكشەممە (28ـی ئاب/ ئۆگەست) کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لەنێو مەکتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبونەوەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی نێوخۆی یەکێتی و رەنگە بڕیار لەسەر هەڵوەشانەوەی سیستیمی هاوسەرۆکایەتی بدرێت و بڕیار و پێشنیازەکانی دیداری یەکێتی جێگیر دەکرێن.

لە کۆبوونەوەکە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و دواین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق تاووتوێ دەکرێت و هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەوە دەخرێتەڕوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP