هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانى لە کۆمپانیای قەیوان رایگهیاند، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانى کە زیاتر لە 50%ى کارەکانى تەواو بوە، یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ یەکەمجارە پرۆژەی ڕێگاوبانی گەورەی لەو جۆرە لە شارەکەدا جێبەجێ دەکرێت، کە وەزارەتى شارەوانى، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتى دەکەن و لایەنی جێبەجێکاریش کۆمپانیای قەیوانە.
شاباز سدیق، بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانى لە کۆمپانیای قەیوان له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ میدیای فهرمی حكومهتی ههرێم، رایگهیاند، "پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانى کە زیاتر لە 50%ى کارەکانى تەواو بوە، یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ یەکەمجارە پرۆژەی ڕێگاوبانی گەورەی لەو جۆرە لە شارەکەدا جێبەجێ دەکرێت، کە وەزارەتى شارەوانى، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتى دەکەن و لایەنی جێبەجێکاریش کۆمپانیای قەیوانە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، پرۆژەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت:(Road C) بەشی یەکەمیەتی کە بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و پێویستە لە ماوەی 1100 ڕۆژی ڕۆژمێری تەواو بکرێت.
پێکهاتەکانی پڕۆژەکە:
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی ڕێگایەکی خێرای بە پانی (100مەتر) کە لە شارۆچکەی تاسڵوجەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە گوندی دەمرکان لە شەقامی عەربەت ـ سلێمانی کۆتایی دێت بە درێژی (34 کیلۆمەتر)، هەرچەندە بە پىى گرێبەست (34 کیلۆمەترە)، ئەم زیادبونەش بە هۆى گواستنەوەى یەکتربڕی ژمارە (17)ـیە کە دەکەوێتە ناوچەى دەمرکان بۆ سەر ڕێگاى سلێمانى ـ عەربەت بۆ بەستنەوەى شەقامى (100 مەترى) بە شێوەیەکى راستەوخۆ بەو ڕێگایەوە، چونکە لە دیزاینەکەدا بە شیوەیەکى ناراستەوخۆ بەسترابوەوە بەو شەقامەوە، هەروەها ڕێکخستنى شەقامى سەرەکى ناو شارۆچکەى تاسڵووجە بە پانى (100مەتر).
پڕۆژەکە ئەم بەشانەی لای خوارەوە لە خۆ دەگرێت:
یهكهم: چوارسایدی هاتن و ڕۆیشتن کە پانی سایدە سەرەکییەکەی (21 مەتر) و سایدی خزمەتگوزارییەکەی (10 مەتر)ە کە دوسایدن بۆ ڕۆیشتن و دوانیان بۆ هاتن بە کار دەهێندرێت، سایدە سەرەکییەکان بەردەوامن و سایدە خزمەتگوزارییەکان و یەکتربڕەکان و سایدە سەرەکییەکان بە یەک دەبەستێتەوە بۆ چونەدەرەوە و هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبێل.
دوهم: سایدی سەرەکی پێک دێت لە چوار لاین بۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل و لاینێکیش بە پانی (3 مەتر)ە بۆ وەستانی ئۆتۆمبیل بۆ هەر پێداویستییەک، لە لای جەزرە ناوەند لاینێک هەیە بە پانی (3 مەتر) بۆ وەستانی کتوپڕ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کێشەیان دەبێت و لە سایدی خێرا لێدەخوڕن.
سێیهم: ڕێگاکە لە ناوەڕاستدا جەزرەیەکی ناوەندی هەیە بە پانی (12 مەتر) و لە نێوان سایدی سەرەکی و خزمەتگوزاری جەزرەیەکی ناوەندی بە پانی (7 مەتر) هەیە بۆ سەوزکردن و دانانی تۆڕی ئاوەڕۆ، تۆڕی ڕووناکی و ئاودان بە کار دەهێندرێت، هەروەها بە بەربەستی کۆنکرێتی یان گادرێل جیا دەکرێتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکان.
چوارهم: حەوت یەکتربڕی دو ئاستی تێدایە کە سیانیان لە جۆری(cloverLeaf) و چواریان لە جۆری (Tight Diamond) ئۆتۆمبێلەکان کە تەنها لەم یەکتربڕانەدا دەتوانن ئاراستە بگۆڕن یا پێچ بکەنەوە یان بچنە دەرەوەی ڕێگە یان بێنە ناوەوە.
پێنجهم: ئەم بەشەی کە ئێستا جێبەجێ دەکرێت بە (5) شەقامی (30 و 60 مەتر) دەبەسترێتەوە بە شەقامەکانی (تاسڵووجە ـ سلێمانی، بازنەی مەلیک مەحمود، ڕێگای سلێمانی ـ عەربەت) لە ڕێگاى ئەو یەکتربڕانەی کە دروست دەکرێت لەم پرۆژەیە.
شهشهم: لەم پرۆژەیەدا بڕیاردراوە چوار لەو شەقامانەى کە لە خاڵى (5) ئاماژەى پێدراوە جێبەجى بکرێن، بۆ ئەوەى سودى زیاتر لەم شەقامە ببینرێت.
حهوتهم: بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و جوتیاران لەو ڕێگا لاوەکیانەی کە پێشتر هەبون، (5) ئەندەرپاس دروستدەکرێت بۆ هاتوچۆ لەو شوێنانەی کە هەبوە، چونکە ناتوانن شەقامەکە ڕاستەوخۆ ببرن .
ههشتهم: حەفتا ئاوبەرەی کۆنکرێتی(Culvert) کە دریژى هەریەکەیان زیاتر لە (133 مەتر)ە تایبەت بە ڕێڕەوی ئاوی باراناو بەشێوەی جۆراوجۆر واتە (یەک چاو تا شەش چاو) کە بە دیزاینێکی تایبەت قەبارەکانیان دیاری کراوە و جێبەجێ دەکرێن.
نۆیهم: پردێک لەسەر چەمی تانجەرۆ دروست دەکرێت کە لە چوار بەش پێک دێت و گەورەترین پردە لەسەر ئاستى کوردستان کە پانییەکەیان (100 مەتر)ە، واتە هەر سایدێک پردی تایبەتی خۆی هەیە بە درێژایی (450 بۆ 500 مەتر) دەبێت کە نزیکەی (20) ملیۆن دۆلاری تێ دەچێت.
دهیهم: هەمو پێداویستییەکی (خەتکێشان ـ (Road Marking و تابلۆی هاتوچۆ بە هەمو جۆرەکانییەوە لە ڕێگاکە و یەکتربڕەکان دابین کراوە.
یانزهیهم: تۆڕێکی ڕوناکی مۆدێرنی تێدایە بۆ ڕوناککردنەوەی ڕێگاکان و یەکتربڕەکان و ئەندەرپاسەکان لەسەر نوێترین ڕێنمایی وەزارەتی کارەبا.
دوانزهیهم: بۆڕییەکی ئاوی سەرەکی تێدایە کە ئاو لە بۆری هێڵی سەرەکی دوکان تا نزیک دەمرکان دەگوازێتەوە بە بۆری جۆراوجۆر کە ئاو دەگەیەنێتە باشوری شاری سلێمانی.
سیانزهیهم: لەبەرخێرایی ڕێگەکە و بۆ پاراستنی ئۆتۆمبیلەکان لە ڕوداو، لە هەردو لای ڕێگاکە بە دوری (50 مەتر) لە ناوەراستی ڕێگاکەوە سیاجێک دروستدەکرێت بۆ پاراستنی ڕێگاکە لە چونەژورەوەی هاووڵاتیان و گیانلەبەران بۆ ناو ڕێگاکە و ڕودانی ڕوداوی نەخوازراو.
دابینکردنی پێداویستی پڕۆژەکە لە کارگەی قیر و بەردشکێن:
یهكهم: پێنج کارگەى بەردشکێن (کسارە)ى گەورە کە شەو و ڕۆژ کار بۆ ئامادەکردنی مەواد بۆ چینەکانی (Sub base) و (Crushed Stone) و بەشیک لە چینى (Subgrade)ى هەمو شەقامەکە دەکەن کە پێویستیان بە بڕێکی زۆر لەم مەوادانە هەیە.
دوهم: دو کارگەی قیری گەورە و دو بەردشکێنی گەورە بۆ شکاندنى مەوادى (جلمود) چینەکانی قیر کە ئێستا دەستکراوە بە شکاندنی جلمود بۆ چینەکانى قیرتاوکردن کە ئەم کارگانە دەتوانن پێداویستی پڕۆژەکە و هەروەها شاری سلێمانی لە ئایندەدا دابین بکەن لە (ئیسفاڵتی کۆنکرێت ـ Asphalt Concrete) بە هەمو جۆرەکانییەوە.
ڕێژەی کاری جێبەجێکراو:
یهكهم: پڕۆژەکە تا ڕێکەوتی (1-7-2022) ڕێژەی جێبەجێکردنی (50%)یە و (3) یەکتربڕ دەست کراوە بەکارکردن کە دەکەونە ناوچەى تاسڵوجە دووبارە دیزاین دەکریتەوە بۆ ئەوەى بگونجێت لەگەڵ جوانى شوێنەکە کە دەروازەى شارى سلێمانی و دو شار بە یەکەوە دەبەستێتەوە، یەک ئەندەرپاس گۆڕاوە بۆ ئۆڤەرپاس کە دەکەوێتە سەر شەقامى هەزارمێرد، چونکە ئەندەرپاس ناگونجێت لەو شوێنە و بەم زووانە دەست دەکریت بە کارکردن تیایدا.
دوهم: شەقامەکە نزیکەى (34) کیلۆمەتر چینی کۆتایی (Subgrade) دادەنرێت و بەشێکی زۆرى ئامادە کراوە بۆ چینی (Subbase) و دەستکراوە بە فەرشکردنی چینی (Sub base) لە ڕێکەوتی 9-8-2021 و نزیکەى (15 کیلۆمەتر)ی لە نێوان یەکتربڕەکان فەرش کراوە.
سودەکانی پرۆژەکە:
یهكهم: بە تەواوبونی پڕۆژەکە، ئاماژەیە بە پەرەپێدان و پێشکەوتنی شاری سلێمانی و پێدانی سیمایەکی جوان بە شارەکە و بوژاندنەوەی ئەو ناوچانەی کە شەقامەکە پێیدا دەڕوات.
دوهم: کەمکردنەوەی ماوەی هاتوچۆ و پاراستنی ژینگە بە کەمکردنەوەی سوتانی بەنزین و پێشخستنى ناوچەکە لە روى گەشتیارییەوە.
سێیهم: هەر کەسێک بیهەوێت بە ئۆتۆمبێل لە باشوری سلێمانی بڕوات بۆ باکور یان باکوری ڕۆژهەڵات واتە (پێنجوێن، کەلار) بۆ (کەرکوک، هەولێر، دەڤەری ڕاپەڕین) یان بە پێچەوانەوە، دەتوانێت ئەم ڕێگایە بە کاربهێنێت، واتە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر بەشێک لە شەقامی (مەلیک مەحمود، تاسڵوجە ـ سلێمانی) و (سلێمانی ـ عەربەت).