هه‌رێم نیوز
گرژییه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و لایه‌نه شیعه‌كان گه‌شته ئاستێك موقته‌دا سه‌در له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوی په‌شیمان ببێته‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌قۆزرێته‌وه بۆ نانه‌وه پشێوی و هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ.
سه‌رباری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه، سه‌در ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به مانگرتنه‌كه‌یان و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش به سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وت، "ئه‌گه‌ر ئێوه گره‌و له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه من گره‌و له‌سه‌ر ئاشتی ده‌كه‌م.. بۆ ئه‌وه‌ی پلانه پیسه‌كانتان پوچه‌ڵبكه‌مه‌وه.."
سه‌درییه‌كان ده‌ڵێن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به راگه‌یاندنی خۆپیشاندانێكی دژ به خۆپیشاندانه‌كه‌یان، ده‌یه‌وێت "یاری به ئاگر" بكات و له هه‌وڵی هه‌ڵایساندنی شه‌ڕی ناوخۆدان.
محه‌مه‌د ساڵح عێراقی، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، "سێكوچكه‌ی چوارچێوه‌ی نه‌گریس له هه‌وڵی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆدایه له‌رێی مانگرتن له به‌رامبه‌ر مانگرتن و خۆپیشاندان به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندان."
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئیبراهیم موسه‌وی، بەڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌در له به‌غدا رونیكردوه‌ته‌وه، "سێكوچكه‌ی هه‌ماهه‌نگی" واته "قه‌یس و مالیكی و عه‌مار" وه‌ك ئاماژه بۆ قه‌یس خه‌زعه‌لی و نوری مالیكی و عه‌مار حه‌كیم.
هه‌وڵی ره‌واندنه‌وه ده‌درێت
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گه‌شتنی گرژییه‌كان به ترۆپك و له پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆپیشاندانی سه‌درییه‌كان، مسته‌فا كازمی بانگه‌وازی كرد سبه‌ینێ چوارشه‌ممه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له كۆشكی حكومه‌ت كۆببنه‌وه‌و چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه بۆ قه‌یرانی سیاسی ئێستای وڵات.
ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانه‌وه پێشوازی لێكراو تا ئێستاش هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه نه‌دراوه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن تێیدا، یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له میدیا عێراقییه‌كاندا له زاری به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-ییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، سبه‌ینێ ئه‌و پێكهاته‌ی شیعه به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی كازمییه‌وه ده‌چن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باسیان له‌وه‌كردوه، مسته‌فا كازمی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه موقته‌دا سه‌در، یاخود كه‌سێك به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار ببێت.
هه‌ماهه‌نگی ده‌ستبه‌رداری سودانی ده‌بێت
به‌گوێره‌وه‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان بۆ میدیاكان، به مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و هه‌ماهه‌نگی، هه‌ماهه‌نگی ده‌ستبه‌رداری محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه ناوی هه‌ریه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی و عه‌بدولحسێن عه‌بتان بخه‌نه‌ڕو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
دوێنێ سێشه‌ممه سایتی "میدڵ ئیست ئای" به‌ریتانی له راپۆرتێكدا نهێنی گرتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه ئاشكراكرد‌و باس له‌وه‌كرا سه‌ركرده‌كانی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كردوه به به‌شداری سودانی و رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دژه تیرۆر و كۆمپانیای سۆمۆ پاش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌مه‌ش سه‌دری زۆر توڕه كردوه‌و بڕیاری گرتنه‌وه‌ی بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داوه.
سایته‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه هیچكام له هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار نه‌بون و به‌شێك نه‌بون له مامه‌ڵه‌كه.
مسته‌فا كازمی له خه‌یاڵێك و هه‌ماهه‌نگی له خه‌یاڵێكی تر
چاودێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن، مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ گرژبونی نێوان سه‌درییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی، به راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ك فریادڕه‌ش و چاره‌ساز نیشان بدات و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌موان كۆكبن له پێناو په‌ره‌نه‌سه‌ندنی قه‌یرانه‌كان، حكومه‌ته‌كه‌ی تا هه‌ڵبژاردنێكی تر بمێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له مێشكی كازمیدایه‌و كاری بۆ ده‌كات، سه‌درییه‌كان پێی رازین، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی به ئه‌ندازه‌ی سه‌در، ركه‌به‌رییان له‌گه‌ڵ خودی كازمیدا هه‌یه‌و پێداگرن له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا، حكومه‌ت پێكبهێنن و له هه‌مو ده‌سه‌ڵات و پۆستێك دایبڕنن.
له نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه داواكاری ریشه‌یی سه‌درییه‌كانه له‌لایه‌ك و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیك له خۆیان كه پێداگری هه‌ماهه‌نگییه له‌لایه‌كی تر، باس له‌وه ده‌كرێت، چاره‌سه‌رێكی تر ده‌خرێته‌ڕو، كه بریتیه له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌نگدانی به حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستای كازمی، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له پۆسته‌كانیدا.