دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 پێش 2 هەفتە

مونا قاوەچی: سیستەمی کۆتا بە هەر میکانیزمێک بگەڕێتەوە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن

محەمەد جەمال – هەولێر

سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر پێگەی هەرێمی کوردستانی بەهێزتر کرد.

مونا قاوەچی، سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پارتی چاکسازی تورکمان بۆ هەرێم نیوز گوتی، ئێمە وەکو پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو بڕیارە نایاساییەی کە دادگای باڵای فیدراڵی دژ بە پێکهاتەکانی کوردستان دای، بڕیارمانداوە بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەین، تا ئەو کاتەی مافەکانمان بۆ دەگەڕێتەوە.

دەشڵێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسەم بە تایبەت، سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کە لەگەڵ سەرجەم شاندی ئەو وڵاتانەی سەردانی هەرێمی کوردستانیان دەکرد پێداگری لە مافی پێکهاتەکان کرد و بە پێویستیشی ڕێز لە بۆچوونی پێکهاتەکان بگیرێت.

وتيشى،  سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردن و دۆخی پێکهاتەکان، خۆی لە خۆیدا هەمووی گرێدراون بەچارەسەرکردنی ئەم پرسە.

قاوەچی باس لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق و دەکات و دەڵێت، ئۆردۆغان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بە پرسی لابردنی کورسی کۆتاکان، هەروەها هاوکار و دڵسۆز بووە کە نابێ بە بێ پێکهاتەکان هەڵبژاردن بکرێت.

وتیشی، هاتنی بۆ هەولێر، پێگەی هەرێمی کوردستانی بەهێزتر کرد، لەبەرئەوەی زۆربەی ناحەزانی کوردستان جۆرێک لە دووربینییان هەبوو بەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرەو لاوازی و نەمان دەچێت.

ئاشکراشی دەکات، کە ئەوان وەک پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمان بڕیاریانداوە هەر کاتێک سیستەمی کۆتا بە هەر میکانیزمێک بگەڕێتەوە، بڕیار دەدەن بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP