هەرێم نیوز
مایکڵ فڕۆیند
لە ئینگلیزییەوە : عەتا شەمێرانی
ئێوارەی ئەوڕۆ ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئیسرائیلی "The Jerusalem Post" بابەتێکی توێژەرو لێکۆڵەری سیاسی ، مایکل فرۆند ی بە ناوی "کێ ئیسرائیلی لە ئێران ڕزگار کرد؟!! ئەوە خودا بوو" بڵاوکردەوە!!
مایکڵ لەسەرەتای نووسینەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە پشت هەر ڕێگرییەکی مووشەکی لە لایەن سیستەمی قوبەی ئاسنین و هەر ئەرکێک کە لە لایەن بۆمبڕێژێکی دزێوەوە ئەنجام دەدرا و هەر ئۆپەراسیۆنێکی شاراوە کە لە قووڵایی خاکی ئێران ئەنجام دەدرا، دەستێک هەبووە کە هەموو ئەمانە ڕێنمایی دەکرد. بە بڕوای نووسەر، "دەستی خودایە". فرۆند دەڵێ "سەرکەوتنی" هێرشە هەماهەنگەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانی ئەتۆمی ئێران وەسوەسەمان بۆ دروست دەکات کە سەرسام بین و ئاهەنگ بگێڕین بۆ هێزی سەربازی و باڵادەستی تەکنەلۆژی. بەڵام ئەو پێی وایە "نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە بەبێ خودای گەورە" هیچ کام لەمانە نەدەکرا
نووسەر پێی وایە "چیتر ئیعجازەکانی سەردەمی ئێمە هەمیشە لە شێوەی جیابوونەوەی دەریا یان کەوتنە خوارەوەی مانا لە ئاسمانەوە دەرناکەون. بەڵکو لەوانەیە لە ئەرکەکانی فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥، شەڕی ئەلیکترۆنی، یان بۆمبی شکاندنی بنکەردا شاراوە بن. بەڵام گومانی تێدا نییە کە ئەوە خودایە کە حیکمەت بە پلاندانەرەکانمان دەبەخشێت، ورە لە سەربازەکانماندا دەچێنێت، و..سەرلێشێواوی لە نێوان دوژمنەکانماندا دەچێنێت ، ئەوە ڕزگاری کردین!!
نووسەرەکە کتێبی پیرۆز دەهێنێتەوە بۆ پشتگیریکردن لە خاڵەکەی و دەڵێت: "بیرۆکەکە نوێ نییە، لە کتێبی زەبوردا پاشا داود بیرمان دەخاتەوە: 'هەندێک بە گالیسکە و هەندێکیش بە ئەسپ، بەڵام ناوی یەزدانی پەروەردگارمان لەبیر دەکەین' (زەبوری ٢٠: ٨). دەشڵێت، ڕووداوە مێژووییەکان چەندین جار دەریانخستووە کە ڕزگاربوون بە زەبری چەک بەدەست نەهاتووە، بەڵکو بە "ڕەحمەتی ئاسمان" بەدەست هاتووە. هەر لە شەڕی شەش ڕۆژەوە تا ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی بارمتەکان لە ئەنتەبێ، گەلی جوولەکە بە جلوبەرگی سەربازییەوە موعجیزەی ئەزموون کرد.و هێرشی ئەم دواییەی ئێرانیش لەوە بێبەری نییە!!
#تێبینی دەقی وتارەکەی دکتۆر مایکڵ. لە کۆمێنت دانراوە!
https://www.jpost.com/opinion/article-859009?fbclid=IwQ0xDSwLNEvpleHRuA2FlbQIxMQABHrK5w9hkVnMMBcqKV0OBPDn2iCm9YysxCrCighBgRO3euB-KiNmN0I_StyAU_aem_GsQvLRKoVIyaKSpMb1iI4w