دواین هەواڵ

وەرزش‌

 16/08/2022

دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بە10 دەستدرێژی سێکسی، داهاتووی مێندی لەگەڵ مان سیتی لە مەترسیدایە

هەرێم نیوز

ئێل مۆندۆ: هەواڵی دادگاییکردنی بنیامین مێندی، بەرگریکاری چەپی یانەی مانچستەر سیتی، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ١٠ دەستدرێژیکردنە سەر حەوت ژن، لاپەڕەی ڕۆژنامەکانی بەریتانیای داگیرکرد.

هەفتەی ڕابردوو میندی لە دادگای تاج لە شاری چێستەر ئامادەبوو بۆ ئەوەی دوایین تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی ڕەت بکاتەوە. بنیامین لە دادگا ئامادەبوو بۆ ڕەتکردنەوەی هەشتەمین تۆمەتی دەستدرێژیکردن،ئەمە لەکاتێکدا بە کەفالەتی پۆلیس ئازادکرابوو.

بەرگریکاری چەپی مانچستەر سیتی تەمەن 28 ساڵ، بە گشتی بە 10 تاوان بەرامبەر حەوت ژن تۆمەتبار کراوە و ئێستا بڕیارە ڕۆژانی داهاتوو لە دادگا ئامادە بێت بە تۆمەتی هەشت تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و یەک دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی و هەوڵی دەستدرێژیکردن.

دەوترێت مێندی لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ تا مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو تاوانی بەرامبەر حەوت کچ ئەنجامداوە. گوایە دوایین تۆمەت لە مانگی تەمموزی ٢٠٢١ ئەنجامدراوە لە کاتێکدا مێندی بە کەفالەتی پۆلیس ئازاد کراوە. دوای دەستگیرکردنی لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ هەروەها یەکێک لە تۆمەتەکان لە ٢٣ی ئابدا ئەنجام دراوە تەنها سێ ڕۆژ پێش ئەوەی تۆمەتبار بکرێت.

هەروەها میندی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا بە سێ جار لە کۆشکی چێشێر دەستدرێژی کردنە سەر ژنێک تۆمەتبار کراوە گوایە ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە فەرەنسییە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ژنێک ،مێندی لە مانگی یەکدا بە کەفالەت ئازادکرا دوای ئەوەی 134 ڕۆژ لە دەستبەسەریدا مایەوە دوای دەستگیرکردنی لە مانگی ئابدا مان سیتی پاڵەوانی پریمەرلیگ نزیکەی 49.2 ملیۆن پاوەندی خەرجکرد بۆ گواستنەوەی مێندی لە مۆناکۆ لە ساڵی 2017.

دوایین جار یاری بۆ یانەی سیتی کرد لە 15ی ئابی 2021 بوو، لە سەرەتای وەرزی رابردوودا بەرامبەر تۆتنهام بە ئەنجامی 1-0 شکستیان هێنا. لە مانگی ئەیلولی 2020، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی سیتی ئاشکرایکرد کە مێندی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی مانگێک بەشداری ناکات بەهۆی پێکانەوە.

دواتر یانه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: مانچسته‌ر سیتی ده‌توانێت پشتڕاستی بكاته‌وه‌ كه‌ دوای تۆمه‌تباركردنی ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، بنیامین مێندی راگیراوه‌ تا لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ره‌و پرۆسه‌ی یاساییه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ یانه‌كه‌ ناتوانێت لێدوانی زیاتر بدات ،کۆتا هەواڵ لەو بارەوە باس قسەی شاهیدەکان دەکرێت کە مێندی ئەو کچانەی بردوەتە دەرەوەی شار و لە ڤێلایەکدا دەست درێژی کردونەتە سەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP