كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی چەماوەی خۆی نمایش كرد كە بەتایبەتمەندی و جوانییەكەی سەرسامت دەكات.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold4:
ڕوونمای سەرەکی: 7.6 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی +QXGA تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Adaptive Refresh rate و ڕووناکی 1,000 نیت.
ڕوونمای دووەم: 6.2 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Adaptive Refresh rate.
چیپسێت: Snapdragon 8+ Gen 1.
کامێرای دواوە: 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی + 12 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان + 10 مێگاپێکسڵ تێلەفۆتۆ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 30 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ.
کامێرای سێڵفی: سەرەکی 10 مێگاپێکسڵ + 4 مێگاپێکسڵ ژێر ڕوونما.
بیرگە: 256 گێگابایت + 512 گێگابایت + 1 تێرابایت.
ڕام: 12 گێگابایت.
پاتری: 4,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل و پێچەوانەش دەکات.
*پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S-Pen دەکات.
*بڕوانامەی IPX8 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ دەگرێت.
*چوارچێوەی ئەلەمنیۆمە زۆر بەهێزە، هەروەها پارێزەری ڕوونمای +Gorilla Glass Victus لە خۆ دەگرێت.
*پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆی Stereoی هەیە.
*یەکەمین مۆبایلە کە وەشانی Android 12L تایبەت بە مۆبایلە چەماوەکانی لەسەر جێگیر کرابێت.
نرخ:
256 گێگابایت +1 گێگابایت=1,799$.
512 گێگابایت + 12 گێگابایت=ئاشکرا نەکراوە.
1 تێرابایت + 12 گێگابایت= ئاشکرا نەکراوە.