هەرێم نیوز
په‌لاماردانی ماڵی مالیكی دوابژارده‌یه
هه‌رێم نیوز
خۆپیشاندان و مانگرتنی لایه‌نگرانی سه‌در له‌ناوچه‌ی سه‌وز خه‌ریكه نزیكده‌بێته‌وه له دو هه‌فته، ئه‌وه‌ی رونه تا ئێستا سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات و له نوێترین هه‌ڵوێستیشدا، نوری مالیكی ركه‌به‌ری، داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
له رۆژانی رابوردودا، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كرد‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان به دور نه‌زانی، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێسته پێچه‌وانه‌كه‌ی نوری مالیكی، جۆرێكه له پاشگه‌زبونه‌وه له نه‌رمی نواندن و ملدان بۆ فشاره‌كانی سه‌در.
ئێواره‌ی دوشه‌ممه نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە ساڵڕۆژی "شه‌هیدبونی" حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب لە وتارێکی ڤیدیۆییدا سەرجەم داواکارییەکانی موقتەدا سەدری رەتکردەوە.
مالیکی لایەنگرانی سەدریشی بە پشێوینانەوە و "زێدەڕۆییكار" ناوهێنا و وتی، "نە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و نە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت تاوەکو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە کۆبونەوەکانی نەکات."
له‌لایه‌كی تره‌وه له رۆژانی رابوردودا باس له‌وه كرا، له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در گفتوگۆ بكات و لێكگه‌یشتن له نێوانیان بێته ئارا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و سه‌رنج و داواكارییه‌كانی هه‌ردولا.
به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێك كه له نوسینگه‌ی مالیكییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ئێواره‌ی دوشه‌ممه مالیكی و عامری چاویان به یه‌كتر كه‌وتوه‌و پێكه‌وه "دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانیان تاوتوێكردوه."
ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه له ئێستادا زۆرینه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێكی ده‌هێنێت، به‌هیچ شێوازێك كۆنه‌بێته‌وه.
هه‌رچی له نوری مالیكیشه‌وه كه به‌رده‌وام به‌دوای ده‌رفه‌تێكه‌وه‌یه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوازێك بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببێته‌وه‌و حكومه‌تی نوێ ده‌ستبه‌كار ببێت و ئه‌و حكومه‌ته بڕیار بدات یاخود نه‌یدات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆبونه‌وه‌ی رابوردویاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌بو وه‌لا وه‌لائی، سه‌رۆكی كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا رایگه‌یاند، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی بگۆڕدرێت و دواتریش هه‌رچی هاته ئارا، ئه‌و حكومه‌ته بڕیاری له‌سه‌ر بدات كه له ژێر هه‌ژمونی خۆیاندا دروست ده‌كرێت.
موقته‌دا سه‌دریش نایه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بدات و له دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكدێنن، هه‌رچی كارتی هه‌یه بسوتێت، به‌تایبه‌ت كه تێڕوانینه‌كان به‌و ئاراسته‌یان، مالیكی خۆی بۆ ئه‌وه مه‌ڵاسداوه به سه‌رۆكایه‌تی سودانی حكومه‌ت پێكبێت و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ژمون و ئه‌جێنداكانی خۆی بسه‌پێنێنت.
سه‌درییه‌كان ده‌ڵێن، سودانی سێبه‌ری مالیكییه‌وه‌و ئه‌گه‌ر رێ بده‌ن ئه‌و حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وه مالیكی پێكیهێناوه.
به‌پێی ئاماژه‌كان، پێداگری موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت وه‌ك كۆتا داواكاری و قسه‌كانی نوری مالیكی-ش وه‌ك دوا وه‌ڵامی ركه‌به‌ره‌كانی، دۆخی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در ده‌باته قۆناغێكی تره‌وه‌و له‌و شێوه مانگرتن و جۆرێك له هێمنییه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و له‌وانه‌یه په‌لبكێشێت به‌ره‌و په‌لاماردانی ماڵی مالیكی كه چه‌ند سه‌د مه‌ترێت لێیانه‌وه دوره.
ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ر به‌هێز ده‌كات ئه‌وه‌یه، جارێكی تر كارتی خۆپیشاندان و گرتنی ناوچه‌ی سه‌وز و په‌كخستنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه گه‌شتوه به بنبه‌ست، كۆتا وه‌ڵامیش كه وه‌ریگرته‌وه بۆ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی له زاری مالیكی-یه‌وه پێی راگه‌یه‌ندرا، كه نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختییه‌تی و كێشه‌كانی نێوانیان ئه‌وه‌نده قوڵه، سیاسه‌تی تێپه‌ڕاندوه بۆ كینه‌ی شه‌خسی.