هەرێم نیوز
دوای ماوەی یەک هەفتە له خۆپیشاندان و مانگرتنی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له ناو باڵه‌خانه‌ی پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ باڵه‌خانه‌كه راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی له به‌غدا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ی 8ی 2022) باڵه‌خانه‌ی پەرلەمانی عێراق لەلایەن لایەنگرانی رەوتی سەدرەوە چۆڵ کراوە و راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 25ی 7ی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەمەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 30ـی 7ی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی کاندیدەکەی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی پەرلەمان.