هەرێم نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە تەواوەتی کۆتایی هاتووە و تا ڕۆژی چوارشەممەش سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە خاکی وڵات دەکشێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی 9ـی 2026، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لە دوای ٣٠ـی ئەیلوولەوە هیچ هێزێکی بیانی یان بارەگا و بنکەیەکی سەربازیی بیانی لە عێراقدا بوونی نامێنێت.
نوعمان دووپاتی کردەوە کە لە ئێستادا دۆخی ئەمنیی سەرتاسەری وڵات لەوپەڕی سەقامگیری و باشیدایە و هیچ نیگەرانییەک لە ئارادا نییە، هاوکات هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە تەواوی ناوچەکان بڵاو دەبنەوە و ئەرکی پاراستنی ئاسایش دەگرنە ئەستۆ.
لە کۆتاییی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان باسی لەوە کرد، لەم قۆناغە بەدواوە شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وەردەچەرخێت بۆ هاوبەشی و هەماهەنگیی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا.