هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە سوچی دەستیپێکرد و ھەردوولا رایانگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ پێشھاتەکانی سوریا دەکەن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كان پێویسته رۆڵی توركیا له‌باره‌ی دابینكردنی غاز بێ پچڕان، به‌رز بنرخێنن.
دەشڵێت: هێڵی غازی توركیا، گرنگترین شاده‌ماری دابینكردنی غازه بۆ ئه‌وروپا.
ئەوەشى خستەڕو، "له گفتوگۆكانماندا رێككه‌وتن له‌باره‌ی چه‌ندین پرس تایبه‌ت به ئابووری و بازرگانی ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكرانی، به گرنگ ده‌زانین و كۆبوونه‌وه‌شمان گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه به‌دی ده‌هێنێت.
لای خۆشیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ پوتن چەند دۆسیەیەکی گرنگ تاوتوێدەکەن بەتایبەت پێشھاتەکانی سوریا، ھەروەھا باسی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ دەکەن لە بوارەکانی وزە، وتیشی دەبێت گرەنتی دوانەخستنی کارکردن لە وێستگەی "ئۆکیۆ"ی ئەتۆمی بکرێت .