هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەرکۆنەى تۆپبارانەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر سنورەکانی زاخۆ و دەڵێت، پشتگیری عێراق دەکەن لە لێکۆڵینەوەکاندا.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نیگەرانن لەو راپۆرتانەی کە بەدەستیان گەیشتووە سەبارەت بە تۆپبارانکردنی زاخۆ و کوژرانی ھاوڵاتی مەدەنی و پشتگیری تەواوی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق دەربڕیوە لەو لێکۆڵینەوانەی لەو بارەیەوە ئەنجامیدەدات، لەو ڕاگەیەندراوەدا دوپاتکراوەتەوە کە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەقامگیری عێراق و ھەرێمی کوردستان.