هەرێم نیوز
10 دۆلارى دیکە بۆ نرخی فیزای تورکیا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق زیادکرا و بڕیارەکە لە ڕۆژى شەممەى داهاتووەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیاریدا نرخی پێدانی ڤیزا بەو گەشتیارە عێراقیانەی دەچنە ئەو وڵاتە بۆ 60 دۆلار زیاد بکات، کە پێشتر تەنیا 50 دۆلار بۆ ئەو مەبەستە وەردەگیرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە تەنیا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتیانی عێراق بە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلاریان لەگەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق خەرجکردووە، پشکی شێری ئەو پارەیەش بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا چووە.
ڕسوماتی ڤیزای تورکیا بەمشێوەیەیە:
پێشتر لە ڕێگەی کونسوڵخانهو نوێنەرایەتیەکانیەوە ڤیزەی ستیکەر بە50 دۆلار دەدراو 60 دۆلار کرێی دڵنیایی تەندروستیو 10 دۆلار بۆ گەیاندنەوەی بەخاوەنی ڤیزاکە وەردەگیراو لەئێستادا نرخی داواکردنی ڤیزاکە بوەتە 60 دۆلارو 60 دۆلار بۆ دڵنیایی تەندروستییەکەو 10 دۆلاریش بۆ کرێی گەیاندنەکەی وەردەگیرێت واتە لە16ى تەمموزەوە کرێی وەرگرتنی ڤیزا لە120 دۆلارەوە دەبێتە 130 دۆلاری ئەمریکی.