هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا شایستەی دارایی بەشێک لە دەرچوان و کاندیدانی تواناسازی دابەشدەکات
له راگهیهندراوێكدا كە ئهمڕۆ شهممه بڵاویكردوەتەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندوە، ئاگاداری دەرچوان و کاندیدانی تواناسازی دەکەین، ئەوانەی خوێندنیان بەسەرکەوتوی تەواو کردوەو ئەوانەشی بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستی هاوپێچ دا هاتوە، سەردانی وەزارەت بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی شایستەی دارایی تواناسازی.
ئەوەشهاتوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، دەرچوان و کاندیدانی تواناسازی ئەوانەی ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتوە پێویستە لە ڕێکەوتی (2022/7/17) بە دواوە سەردانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی، بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی شایستەی دارایی لیستی ژمارە (١) کە هاوپێچە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم لیستە تایبەتە بە تێچوی خوێندنی (Tuition fees) ئەو کاندیدانەی کە پاکتاوی داراییان ئەنجامداوەو هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتوە، لەگەڵ ئەو کاندیدانەی تاکو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن.
پێویسته ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
1) پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.
2) ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی پشتگیری خاڵی (١) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
3) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆیی یاخود وەکیلەکەی ئامادەبێت.
4) لەڕێکەوتی (2022/7/17) سەردانی دیوانی وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی بکەن.
5) ناوەکان لە زنجیرەی (١) بە ناوی (ابراهیم محمد عزیز) دەستپێدەکات و لە زنجیرەی (١١٠) بەناوی (نیان حمە صاح عبدالقادر) کۆتایی دێت.
لە زنجیرەی (١١٠) بەناوی (نیان حمە صاح عبدالقادر) کۆتایی دێت.