دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/06/2022

وەزارەتی کارەبا لەسەر 15% ی لێخۆشبوون لەقەرزی هاوڵاتییان ڕونکردنەوە دەدات

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لێخۆشبونی 15%ی قەرزی کارەبا کۆتایی هاتوە و   بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دوبارە ناكرێتەوە، دەشڵێت ئەو هاوبەشانەیئاگاداردەکەنەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.

وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردوەتەوە،" وەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بون بەدرێژایی شەش مانگی رابردو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبونی لە 15%ی كرێی  كارەبای درێژكردەوە. لەئێستادا ئەو لێخۆشبونە كۆتایی هاتوە و  بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دوبارە ناكرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە،"وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی 15ئەم مانگەدا، پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانی پەسەندکرد تایبەت بە داشکاندنی رێژەی %15ـی ئەو پێشنینانەی حکومەت کە لەلای هاوڵاتییانە وەک( پێشینەی خانوبەرە، قەرزی سندووقی نیشتەجێبون و بانکی خانوبەرە، پێشینەی هاوسەرگیری، قەرزی بچووک، پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی، پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری و پابەندی دارایی کەڵەکەبوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەری کۆمەڵایەتی و سزای دواکەوتن و سود لە سەر باج و رەسم. ئەم درێژکردنەوەیەش تەنیا بۆ 90 رۆژ دەبێت و دوا دەرفەت دەبێت بۆ سود وەرگرتن لەم ئاسانکارییە و جارێکی دیکە داشکاندنەکە درێژ ناکرێتەوە.

لە رابردوودا و لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە  27تشرینی یەکەم/10ساڵی رابردو لە سەر پێشنیازی ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ، بڕیاردرا بە داشکاندنی رێژەی 15٪ ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ ئەو هاوڵاتییانەی تا رێکەوتی 2021/12/31 بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە، دواتریش بڕیارەکە بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP