هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دوشەممە مردنی محەمەد ئەربیلی، هونەرمەند و گۆرانبێژی ناسراوی هەرێمی کوردستان لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری هەولێر راگەیەنرا، پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند، "هه‌ولێر و کوردستان، ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌رییان له‌ده‌ستدا."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شاره‌که‌مان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ڕاده‌گه‌یەنین، دوای چه‌ند ڕۆژێک مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه ئه‌مڕۆ کۆچی دواییکرد".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی هەولێر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی "لێره‌مه له هه‌ولێرێ، لۆ هه‌میشه له دڵی هه‌ولێر ده‌بی و ڕۆحت شاد."
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە مردنی هونەرمەند محەممەد ئەربیلی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، سەرەخۆشی لە تەواوی هونەرمەندان و كەسوكاری هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) دەكات، كە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، محەمەد ئەربیلی خزمەتێكی زۆری بە هونەری گۆرانی و مەقامات كرد و جێ پەنجەی بەسەر هونەری كوردیدا دەمێنێتەوە.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شێخه ، له‌ناو خه‌ڵكی و ناوەندی هونه‌ری به ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ) ناسراوه ، هونه‌رمه‌ند له‌خانه‌واده‌یه‌كی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار له ساڵی (1933) له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی ( ته‌عجیل ) كۆڵانی ( سه‌عدون ئاوا) لەدایکبوە.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له‌ساڵی 1944ه‌وه ده‌ستی به‌گۆرانی وتن كردوه و ئاواز‌و هۆنراوه‌ی زۆرێك له گۆرانییه‌كانیشی خۆیه‌تی دایناون، جگه له زمانی كوردییش به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركیش گۆرانی وتوه.