دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17/06/2022

نرخی نەوت هاڕەی کرد

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەڕێژەی نزیكەی 5% دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا

نرخی نەوتی برێنت لەبازارەكانی جیهاندا لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە 120 دۆلارەوە دابەزی بۆ 113دۆلار، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی بەنزینی لە ئەمریكا.

هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە 109 دۆلار ماڵەی پێوەكرا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە وەبەرهێنەران نیگەران بوون لەوەی بەرزكردنەوەی رێژەی سوودی بانكە ناوەندییە گەورەكان ئەگەری خاوبوونەوەی ئابوری جیهان بە دوای خۆیدا بهێنێت و ببێتە هۆی دابەزینی نرخەكان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP