دانەر ئەسڵان
به مه‌به‌ستی باشتر ئاماده‌كاری بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاتی ئیسپانیا بڕیاری دا ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی لالیگای وه‌رزی 2021 – 2022 له شه‌وی هه‌ینی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئه‌نجام بدات و ئیتر به ته‌واوه‌ی خۆی بۆ شه‌وی 28 ی مانگ له پاریس ئاماده بكات كه تیایدا به به‌ر چاوی هه‌موانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات نازناوی 14 له مێژووی به ده‌ست بهێنێت و جارێكی تریش له پاش ساڵی 2018 له سه‌ر حسابی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی.
هه‌ر له پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دا شتێكی سه‌یر ده‌بینین كه ئه‌ویش دروست كردنی دوو ڕێڕه‌وی ڕیزلێنانه یه‌كه‌میان له لایه‌ن ڕیاڵ مه‌دریده‌وه كه بۆ ڕیاڵ بیتیسی پاڵه‌وانی جامی پادشا دروست ده‌كرێت دووه‌میش له لایه‌ن ڕیاڵ بیتیسی پاڵه‌وانی جامی پادشاوه بۆ ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی لالیگا دروست ده‌كرێت.
یارییه‌كانی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه سێ لوتكه‌ی ئاگرین ده‌بن كه ئه‌گه‌ر بهاتبایه و له گه‌ڕی كۆتایی نه‌بوایه ئه‌وا زۆر زۆر ناوازه‌تر ده‌بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م گه‌ڕه‌ش دا هه‌ر قورسایی خۆی هه‌یه و پێ ده‌چێت بۆ هه‌ندێكیان زیان بێت ئه‌نجامی كۆتایی، به‌ڵام هه‌ر سێ یارییه‌كه لوتكه‌ی خوله‌كه ده‌بن له كۆتا گه‌ڕدا.
لیستی ته‌واوی یارییه‌كانی دوا گه‌ڕی لالیگا:
ئه‌مشه‌و هه‌ینی
ڕیاڵ – بیتیس سه‌عات 10 ی شه‌و
ڕایۆ ڤالیكانۆ – لیڤانتی
یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌ممه
ڤاله‌نسیا – سێڵتاڤیگۆ سه‌عات 6:30 ی ئێواره
لیستی یارییه‌كانی ڕۆژ و شه‌وی یه‌ك شه‌ممه
ئێڵچی – خیتافی
ئه‌لاڤێس – قادیش
ئۆساسۆنا – مایۆركا
گرانادا – ئیسپانیۆل
به‌رشه‌لۆنه – ڤیاڕیاڵ سه‌عات 11 ی شه‌و
سۆسیداد – ئه‌تڵه‌تیكۆ سه‌عات 11 ی شه‌و
سڤیلیا – بلباو سه‌عات 11 ی شه‌و
ڕیزبه‌ندی لالیگا له پێش كۆتا گه‌ڕ:
1/ ڕیاڵ مه‌درید 85 خاڵ – پاڵه‌وان
2/ به‌رشه‌لۆنه 73 خاڵ
3/ ئه‌تڵه‌تیكۆ 68 خاڵ
4/ سڤیلیا 67 خاڵ
5/ بیتیس 64 خاڵ
6/ سۆسیداد 62 خاڵ
7/ ڤیاڕیاڵ 56 خاڵ
8/ بلباو 55 خاڵ
9/ ئۆساسۆنا 47 خاڵ
10/ سێڵتاڤیگۆ 46 خاڵ
11/ ڤالینسیا 45 خاڵ
12/ ڕایۆ ڤالیكانۆ 42 خاڵ
13/ ئیسپانیۆل 41 خاڵ
14/ خیتافی 39 خاڵ
15/ ئێڵچی 39 خاڵ
16/ گرانادا 37 خاڵ
17/ مایۆركا 36 خاڵ
18/ قادیش 36 خاڵ
19/ لیڤانتی 32 خاڵ
20/ ئه‌لاڤێس 31 خاڵ