دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی -پسپۆڕی زانستی خۆراک
هەندێ جار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش ، کۆمەڵێک هاوڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە ، بەشێکیان بگرە کێشیان زیاد دەکات ، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن :
1 - بەکارهێنانی هەندێ دەرمان ، وەک حەپی مەنع ، دەرمانی چارەسەری تێک چوونی هۆرمۆنەکان ، دەرمانی دژە خەمۆکی .
2 - تەمەن : دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی سووتانی چەوری بەڕێژەی ( % 2 ) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەموو ساڵێکی تەمەن دا .
3 -فشاری دەروونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام ، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام ڕێگرە له دابەزینی کێش .
4 - کەمخەوویی و شەونخوونی : نووستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکیە بۆ دابەزینی ورگ و کێش.
بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غوودەی دەرەقی ، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ، کەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان ، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان ، هتد .