دواین هەواڵ

جیهان‌

 20/05/2022

بەرگری ڕووسیا کۆنترۆڵی تەواوی کارگەی ئازۆڤستاڵی راگەیاند

هەرێم نیوز 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا، دەڵێت، دوای خۆبەدەستەوە دانی 2439 سەربازی ئۆکرانیا كۆنترۆڵی تەواوی کارگەی ئازۆڤستاڵ"یان لە شاری ماریۆپۆڵدا كردووە.

ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە 16ی ئایاری ئەمساڵەوە و لە میانی ئۆپەراسیۆنی  شاری ماریوپۆڵ ، 2439 سەربای  ئۆکرانیا لە (ئازۆڤ) و چەکەکانیان داناوە و خۆیان رادەستکردووە".

وتیشی، "ئەمرۆ هەینی، دوا گروپی ئەو هێزە چەكدارە كە لە531 كەس پێك هاتبون خۆیان رادەست کردوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا لە درێژەی قسەکانیدا وتی، سەركردەی كەتیبەكانی "ئازۆڤ"، بەهۆی خواستی دانیشتوانی شاری ماریۆپۆل بۆ سزادانی لەسەر چەندین تاوان، بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی تایبەت لە گۆڕەپانی کارگەکە دوورخراوەتەوە.

دەشڵێت:"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیاى لە تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی تەواوەتی وێستگەکە و شاری ماریۆپۆڵ لە دەستی چەکدارانی ئۆکرانیا ئاگادار کردوەتەوە".




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP