هەرێم نیوز
ئهمڕۆ شهممه
(14ی ئایاری 2022) مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە فیلیپ ڤاندین بولك،
باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی
سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی
عێراق تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی دیكهیی ئەو
كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەلجیكا وێڕای ئاماژەدان بۆ رۆڵی مێژوویی بارزانی لە خەباتی
گەلی كوردستان، سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی
دوولایەنە لە بوارە جیاجیاكاندا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا
لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و
گەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ ناوچەكانیان ئاڵوگۆڕ كرا.