هەرێم نیوز
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند، سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاڕاستەی شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەكەم.
لەپەیامەكەی بارزانی هاتوە، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بەڕێز شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر رێگا راستەقینەکەی خوالێخۆشبوو.
دهقی پهیامهكه:..
بەناوی خوای بەخشندە ومیهرەبان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت. لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بەڕێز شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر رێگا راستەقینەکەی خوالێخۆشبوو.
خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت.
انا للە وان الیه راجعون
مسعود بارزانی
۱۳ـی ئایاری ۲۰۲۲